سەردێڕ:

پلەی گەرمی گونجاو بۆ ژووری نووستن چەندە؟

PM:11:55:09/07/2024

3352 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایانی بواری خەو پلەی گەرمی گونجاوی ژووری نوستنیان بۆ شەوێکی ئارام و خەوی قووڵیان بە ١٥ بۆ ١٩ پلە دیاری کردووە.


نزیکەی دوو کاتژمێر پێش خەوتن، جەستە وردە وردە دەست دەکات بە ساردبوونەوە، وتەبێژی تیمی کۆمپانیایەکی تایبەت بە ئامێرەکانی پارێزەری کوالێتی ساردی و گەرمی دەڵێت، "ئەگەر ژووری نوستنەکەت بە فێنکی ڕابگریت، یارمەتی جەستەت دەدەیت لە پرۆسەی خەوتنی قووڵ".

ئاماژە بەوەش دەکات، ئەگەر ژووری نووستنەکەت زۆر گەرم بوو ئەوا جەستەت هیلاک دەکات، ئەمەش بەو مانایەیە کە لە ڕووی دەروونییەوە هەست بە ماندووبوون دەکەیت و ناتوانیت خەوێکی باشت هەبێت.

شارەزایانی بواری خەو پێیان وایە باشترین پلەی گەرمی ژووری نوستن بۆ زۆربەی تەمەن گەورەکان لە نێوان ١٥ بۆ ١٩ پلەی سەدییە، هەروەها پێویستە تاریک و بێدەنگ بێت، بۆ منداڵان ژوورێکی گەرمتر بە گشتی باشترە.

 

جگە لەوەش، زۆرجار کەسانی بەتەمەن تووشی دابەزینی ئاستی میلاتۆنین و کۆرتیزۆڵ و دابەزینی پلەی گەرمی گشتی جەستە دەبن، ئەمەش ڕەنگە پێویستی بە بەرزکردنەوەی پلەی گەرمی ژووری نووستن هەبێت.













گەلەری