سەردێڕ:

پشکنینێکی سادەی پێست پێت دەڵێت کە بڕی پێویست ئاو دەخۆیتەوە یان نا

AM:09:46:06/07/2024

3008 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر نیگەرانی نەخواردنەوەی ئاوی پێویست بوویت، پشکنینێکی سادە دەتوانێت پێت بڵێت کە ئایا جەستەت بڕی ئاوی پێویست وەردەگرێت یان نا.


تەنها پێستی سەر سکت رابکێشە یان پەنجەکانت یان سنگت بگرە و چەند چرکەیەک فشاری بخەرە سەر، پاشان بەری بدە و ئەگەر پێستەکە یەکسەر گەڕایەوە دۆخی ئاسایی خۆی، ئەوە مانای وایە کە ئاوی پێویستت هەیە.

دانا بریمز، پزیشکی تایبەتی نەخۆشییەکانی بنی پێ، لە کلیپێکی ڤیدیۆیی لە تیک تۆکدا دەڵێت، فشار بخەرە سەر گرێی پەنجەی قاچت، ئەگەر گەڕایەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی، ئەوا تۆ بەشی پێویست ئاو دەخۆیتەوە، ئەگەر پێستیش لەسەرەوە بمێنێتەوە، ئەوا ئاوی جەستەت کەمە.

لە ڤیدیۆکەدا کە زیاتر لە ٤.٥ ملیۆن بینەری هەیە، بریمس روونی دەکاتەوە کە ئەمە پێی دەوترێت تاقیکردنەوەی لاستیکی پێست.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتێک جەستە شێدارە، پێستت تایبەتمەندی لاستیکی زیاتری دەبێت و بە خێرایی دەگەڕێتەوە بۆ شێوەی سەرەتایی خۆی لە لایەکی دیکەوە وشکبوونەوە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی لاستیکی پێست و گەڕانەوەی هێواش بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.

خواردنەوەی ئاو یارمەتی پاراستنی کۆلاجین دەدات لە پێستدا، کە لەگەڵ تەمەندا کەمدەبێتەوە، بەبێ گوێدانە بڕی ئاوەکە کە دەیخۆیتەوە.

نیشانەکانی تری وشکبوونەوە بریتین لە تینوێتییەکی زۆر، کەمبوونەوەی میزکردن، تاریکی میز، ماندوێتی، سەرگێژخواردن و قەلەقی.



 
 












گەلەری