سەردێڕ:

جارێکی دیکە؛ سنوورەکانی هەرێم بۆردوومان کران

PM:09:26:03/07/2024

5892 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، گوندی بناویان لە سنووری پێنجوێن و گوندی شێخەڵمارێن لەسنووری شارباژێڕ بۆردوومان کراوە. لە لایەکی دیکەشەوە بەشێک لە گوندەکانی نزیک چیای قەندیل و چیایی مەتین بۆردوومان کراون.


ئەمڕۆ چوارشەممە، جارێکی دیکە بەشێك لە گوندەکانی سنووری پێنجوێن و شارباژێڕ و چیایی قەندیل بۆردوومان کران.

چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئار تی راگەیاند، گوندی بناویان لە سنووری پێنجوێن و شێخەڵمارێن لە سنووری شارباژێڕ بۆردوومانکراون و ئاگر لەو گوندانە کەوتووەتەوە و زیانی مادی گەیاندووە بە دانیشتوان.

هاوکات، بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، چیای جاسوسان و گوندی زێوکەش بۆردومان لە بناری چیای قەندیل بۆردوومانکراون.

باسی لەوەش کرد، گوندەکانی سڵێ و کورتەک بە چڕی بۆردومان کراون بەڵام بۆردوومانەکانی ناوچەکانی دیکە هەڕەمەکی بوون و هاتوچۆ لە بناری قەندیل راوەستاوە.
لە لایەکی دیکەشەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی گوندەکانی 
گوهەرزێ و بلاڤە و سەرگەلێ لە چیای مەتین زیاتر لە ٢٠ جارە بۆردومان کراون و دەنگی بۆردوومانەکان بەجۆرێک بەرز بوون بووەنەتە هۆی دروسبوونی ترس لەنێو دانیشتوانانی ئەو گوندانە. 













گەلەری