AM:11:31:01/07/2024
3132 جار خوێندراوەتەوە
هێڵی ئاسمانی وێست جێتی کەنەدی رایگەیاند، لە رۆژی هەینییەوە کرێکارانی بەشی میکانیکی مانیان گرتووە و بەوهۆیەوە ٨٣٢ گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاونەتەوە کە دەکاتە سێ لەسەر چواری گەشتە ئاسمانییەکان. بەپێی میدیاکان ئەو کرێکارانە بەهۆی کەمی کرێکانیان و بارودۆخی کارکردنیان لە رۆژی هەینیەوە دەستیان بە مانگرتن کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، هێڵی ئاسمانی وێست جێتی کەنەدی رایگەیاند، بەهۆی مانگرتنی کرێکارانی بەشی میکانیکی هێڵی ئاسمانییەکە، لە رۆژی رابردووەوە زیاتر لە سێ لەسەر چواری گەشتە ئاسمانییەکانیان هەڵوەشاندووەتەوە.
ئاماژەی بەوەش
کرد، بە گشتی ٨٣٢ گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاونەتەوە و ئەوەش کاریگەری لەسەر نزیکەی ١٠٠
هەزار سەرنشین لە سەرتاسەری وڵات و لە گەشتە نێودەوڵەتییەکان هەبووە.
ئەوەشی خستە
روو، کارپێکردنی فڕۆکەکانیان لە ٢٠٠ فڕۆکەوە کەمکردووەتەوە بۆ ٣٢ فڕۆکە و داوا لە
حکومەت دەکەن دەستوەردانی بەپەلە بکات بۆ چارەسەری کێشەکە.
لەو بارەیەوە
ئاژانسی فرانس پرێس باسی لەوە کردووە، نزیکەی ٦٨٠ کرێکاری میکانیکی لە هێڵی ئاسمانی
وێست جێتی کەنەدی بەهۆی کەمی کرێکانیان و بارودۆخی کارکردنیان لە رۆژی هەینیەوە دەستیان
بە مانگرتن کردووە.