سەردێڕ:

پۆلیسی سلێمانی: تەرمی کەسێک بەشێوێنراوی دۆزرایەوە

PM:11:18:10/06/2024

4372 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تەرمی گەنجێکیان لە گۆڕستانی گردی سەیوان دۆزیوەتەوە کە شێوێنراوە. دەشڵێت، تاوەکو ئێستا ناسنامەی ئەو گەنجە نەناسراوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، چاوگێک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گۆڕستانی گردی سەیوان تەرمی گەنجێکیان دۆزیوەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، تەرمەکە بەشێوازێک شێوێندراوە کە سەری لە لاشەی جیاکراوەتەوە و بەوشێوەیە لە گۆڕستانی گردی سەیوان جێ هێڵراوە.

ئەوەشی خستە روو، لە ئێستادا تەرمەکە بەمەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و تاوەکو ئێستا ناسنامەی ئەو گەنجە نەناسراوە.

کارزان تارق – سلێمانی













گەلەری