سەردێڕ:

لیستی مووچە بڵاوکرایەوە

PM:05:26:10/06/2024

16108 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لیستی مووچەی مانگی ئایاری بڵاوکردەوە و وەزارەتەکانی تەندروستی و ناوخۆ و کار و کاروباری کۆمەڵاتی و چەند وەزارەتێکی دیکە سبەی مووچە وەردەگرن.


ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری لیستی مووچەی مانگی ئایاری بڵاوکردەوە و سەرجەم وەزارەتەکان تا رۆژی هەینی مووچە وەردەگرن.
بەگوێرەی لیستەکە، سبەی سێشەممە، ١١ـی ٦، وەزارەتەکانی تەندروستی،  ناوخۆ، کار و کاروباری کۆمەڵاتی، دارایی و ئابووری، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە مووچەکانیان دابەش دەکرێت. 
رۆژی چوارشەممە، ١٢ـی ٦، هەریەکە لە وەزارەتەکانی پەروەردە، داد، ئەنجومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو مووچەکانیان وەردەگرن. 
رۆژی پێنجشەممە، ١٣ـی ٦، لە کۆتا رۆژی دابەشکردنی مووچەدا، فەرمانبەرانی شارەوانی و گەشتوگوزار، پلاندانان، رۆشنبیری و لاوان، خوێندنی باڵا، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، کارەبا، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران مووچەکانیان وەردەگرن. 












گەلەری