سەردێڕ:

دوای شکستی پارتەکەی لە هەڵبژاردندا؛ سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا دەستی لەکار کێشایەوە

PM:04:06:10/06/2024

1956 جار خوێندراوەتەوە

پاش شکستی پارتەکەی لە هەڵبژاردنەکانی بەلجیکا و لەدەستدانی نزیکەی نیوەی کورسییەکانی، ئەلێکساندەر دێ کرۆی سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاڕاستەی پاشای وڵاتەکەی کرد.


ئەمڕۆ دووشەممە، پاشای بەلجیکا، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ئەلێکساندەر دێ کرۆی، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی پەسەند کرد.

دوای ئەوەی لە رۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیە، لە هەڵبژاردنەکانی بەلجیکادا، پارتەکەی سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا تووشی شکستێکی گەورە هات بەرامبەر بە ئۆپۆزسیۆن و تەنها ٪٧ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا، ئەلیکساندەر دێ کرۆ، سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا رایگەیاند، تووشی شکستێکی گەورە هاتوون و بەو هۆیەشەوە دەست لەکار دەکێشێتەوە و نامەی دەستلەکارێشانەوەی ئاڕاستەی پاشی وڵاتەکە کردووە.

دوای ناردنی نامەی دەستلەکارکێشانەوەکە، ئەمڕۆ پاشای بەلجیکا قبوڵی کرد و لە ئێستاشدا حکومەتەکەی دێ کرۆ، تەنها وەک چاودێر دەبێت تا پێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکە.

لە هەڵبژاردنەکانی ٩ـی ئەم مانگەدا، پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن سەرکەوتنی گەورەیان بەدەست هێنا، هاوپەیمانیی فلاندەرزی نوێ راستڕەو، توانیویەتی ٪٢٢ـی دەنگەکان بەدەست بهێنێت و لە ریزبەندی یەکەمدا بێت.













گەلەری