هەریەک زانکۆی سلێمانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاگاداری سێ یەکەمەکانی ساڵانی ٢٠١٧-٢٠٢٣ دەکەنەوە، دەست بە چەند مامەڵەیەک بکەن.
لە راگەیاندراوێکدا زانکۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری سێ یەكەمەكانی ساڵانی ۲٠۱۷-۲٠۲۳ی زانكۆی سلێمانی دەكەن كە لە سبەینێوە سەردانی بانكی مەڵكەندی لە خوار پردی كۆبانی و بانكی باخانی پێشوو بكەن بۆ ئەنجامدانی بایۆمەتری.
ئاماژە بەوەشکراوە،
ئەوانەی دانیشتووی شارەكانی هەڵەبجە و كەلار و راپەڕین و سەیدسادقن
سەردانی بانكەكانی شارەكانی خۆیان بكەن و داواشیان لێدەکات، سەردانی زانکۆ نەکەن.
زانکۆی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێویستە دەرچووان
بەڵگەنامەی رەسەن "ئەسڵی" ببەن، وەک کارتی نیشتیمانی و پێناسی باری
شارستانی. داواش دەکات، تاوەکو ٦ی ئەم مانگە مامەڵەکانیان تەواو بکەن.
لەلایەکی دیکەشەوە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
رایگەیاندووە، ئاگاداری سێ یەکەمەکانی ساڵانی ٢٠١٧-٢٠٢٣ی زانکۆکەیان دەکەنەوە، تاوەکو
٦ی ئەم مانگە ئەم رینماییانە جێبەجێبکەن:
١. دەرچووانی یەکەم
و دووەم و سێیەمی بەشەکانی کۆلێج و پەیمانگەکانی سەنتەری پارێزگای سلێمانی سەردانی
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆ بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەک لە نووسراوی
زانکۆمان و دواتر سەردانی یەکێک لە بنکەکانی بایۆمێتری بکەن بۆ پشکنینی بایۆمێتری.
٢. دەرچووانی یەکەم
و دووەم و سێیەمی بەشەکانی کۆلێج و پەیمانگەکانی هەڵەبجە، دەربەندیخان، کەلار،
دوکان، چەمچەماڵ، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی یان هۆبەی تۆماری کۆلێج و پەیمانگەکانیان
بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەک لە نووسراوی زانکۆمان و دواتر سەردانی یەکێک لە
بنکەکانی بایۆمێتری بکەن بۆ پشکنینی بایۆمێتری.
ئەوەش هاتووە، بانکەکان
ئەمانەن:
١.بانکی چەمچەماڵ،
بەرامبەر کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ.
٢. بانکی هەڵەبجە،
بەرامبەر شارەوانی هەڵەبجە.
٣. بانکی مەڵکەندی،
گەڕەکی کوردسات .
٤. بانکی گەرمیان،
لە کەلار.
دەشڵێت، پێویستە دەرچووان ئەم پێداویستییانەیان پێبێت:
١. کۆپیەک لە نووسراوی
سەرۆکایەتی زانکۆ کە ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کراوە و
ناوی دەرچووەکەی پێوە هاوپێچ بێت.
٢. کۆپی رەسەن لە
کارتی نیشتمانی و پاسپۆرت.
٢٩ی مانگی رابردوو، عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەی خوێندنی
باڵای حکومەتی کاربەڕێکەر لەبارەی ناوی سێ یەکەمەکانەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ناوی
سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم ئامادە کراوە و بە مەبەستی دامەزراندنیان
رەوانەی بەغدا دەکرێن .
باسی لەوەش کرد، داوا کراوە بە گوێرەی خشتەیەک ئەو خوێندکارانە
کە ژمارەیان ١٢ هەزار و ٢٢٧ کەسە و دانەمەزراون، رێکارە کارگێرییەکانی دامەزراندنیان
بۆ ئەنجام بدرێت، لەگەڵ بڕی ئەو مووچەیەی کە دامەزراندنیان بۆ دەکرێت و دوای تەواوبوونی
خشتەکان رەوانەی بەغدا دەکرێت. وتیشی، "لە ئێستادا وردبینی لیستی ناوی سێ یەکەمەکان
بەردەوامی هەیە و لەگەڵ ئەنجومەنی راژەی عێراقیش بۆ ئەو مەبەستە لێکتێگەیشتنەکان ئەرێنین".