PM:08:41:01/06/2024
2676 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی کاربەڕێکەر چەندین جار بەڵێنی دابەش کردنی زەوی بە فەرمانبەران داوە، بەڵام وەک بەڵێنەکانی دیکەی جێبەجێی نەکردووە و بەشێک لە فەرمانبەرانیش دەڵێن، چەندین جار مامەڵەی وەرگرتنی زەوییان پێ پڕکراوەتەوە و دواتر بێئومێد کراون.
لەو بارەیەوە هاوڵاتییەک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ماوەی سی ساڵ فەرمانبەری حکومەت بووە تاوەکو ئێستا کرێچیە، لەو ماوەیەشدا چوار مامەڵەی وەرگرتنی زەوی کردووە بەڵام تاوەکو ئێستا زەوی پێنەدراوە، بۆ جاری پێنجەمیش حکومەتی کاربەڕێکەر بەڵێنی زەوی پێداوەتەوە بەڵام ئەم جارە بێهیوایە لەوەی زەوی پێدرێت.
بەشێک لە
هاوڵاتیانیش باس لەوە دەکەن، پارتی و یەکێتی ١٨ ساڵە دابەشکردنی زەوییان راگرتووە
و هەرچی زەوی نایاب و باش کە هەیە، کردوویانە بە پڕۆژەی نیشتەجێبوون و بازرگانی بۆ
خۆیان و حزبەکانیان.
لەبەرامبەریشدا،
ساڵانێکە رێژەی کرێنشینان رۆژ دوای رۆژ لە زیادبووندایە و بەجۆرێک هەزاران خێزان
ناچارانە لە قوتی خۆیان و مناڵەکانیان دەگرنەوە و دەیدەنە کرێی خانوو و شوقە.
بەپێی
زانیارییەکان بانگەشەی زەوی دابەشکردن لەکاتێکدایە لە زۆربەی سنووری شارەکان زەوی
ئیفرازکراو نەماوە بۆ نیشتەجێبوون تاوەکو دابەش بکرێت بەسەر فەرمانبەراندا.