سەردێڕ:

نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکان بۆ مانگی پێنج دیاری کرا

PM:04:40:26/05/2024

28008 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکان لە سنووری سلێمانی بۆ مانگی ئایار دیاری کرا و بڕی ٢٥٠ دینار بۆ هەر کیلۆواتێک دەبێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لەلایەن لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون "ستییەکان"ـەوە نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدە بۆ مانگی ئایار لە سنووری سلێمانی دیاریکرا.

ئاماژەی بەوەش کرد، نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان بۆ مانگی ئایار ٢٥٠ دینار دەبێت بۆ هەر کیلۆواتێک.

ئەوەشی خستە روو، پێویستە سەرجەم سیتیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بە نرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، مانگی نیسان نرخی کیلۆواتێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان لە سنووری سلێمانی ٢٥٢ دینار بوو .













گەلەری