سەردێڕ:

بانکی ناوەندی زیاتر لە ٢٨١ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە؛ نرخی دۆلار چەندە؟

PM:01:08:26/05/2024

20784 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوی کردەوە بۆ ئەمڕۆ ٢٨١ ملیۆن دۆلاریان فرۆشتووە کە زیاتر لە ٢٥ ملیۆن دۆلاری کاشە. لە بازاڕەکانی هەرێم، ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوی کردەوە، بۆ ئەمڕۆ ٢٨١ ملیۆن و ٢١٢ هەزار و ٨٣٩ دۆلاری بە بازرگانان و گەشتیاران فرۆشتووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو بڕە ٢٥٦ ملیۆن و ٧٢ هەزار و ٨٣٩ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و ٢٥ ملیۆن و ١٤٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.

هاوکات، لە بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان، کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا نرخی دۆلاری بازاڕی ناوخۆ هاوتەریب یاخود نزیک دەبێتەوە لە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی و بۆ ئەو مەبەستەش رێکاری نوێ دەگیرێتە بەر.













گەلەری