سەردێڕ:

جموجوڵی بازرگانی لە مەرزەکانی باشماخ و پەروێزخان راگیرا

PM:11:13:25/05/2024

14284 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی وەرگرتنی پارە لە بارهەڵگرەکان جموجوڵی بازرگانی لە هەردوو مەرزی باشماخ و پەروێزخان راگیراوە.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، هۆکاری وەستانی جموجوڵی بارزگانی لەو دوو مەرزەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە حکومەتی کاربەڕێکەر لە هەردوو مەرزەکە داوای بڕێکی دیکە پارەى لە شۆفێرانی بارهەڵگر کردووە بۆ هاوردەکردن یان هەناردەکردنی ئەو کاڵایانەی دەیگوازنەوە.

شۆفێرێکی بارهەڵگریش لە مەرزی باشماخ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە کاتی رۆشتنیان بۆ ئێران داوایان لێکراوە پسوڵەیەکی ١٥ هەزاری ببڕن ئەوکات دەتوانن بارەکانیان بگوازنەوە، وتیشی، شۆفێرەکان ئەوەیان رەتکردووەتەوە و بەهۆیەوە جموجوڵی بازرگانی راگیراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەر لەم مانگەدا بەشێک لە شۆفێرانى بارهەڵگر لە ناوچە جیاوازەکانى هەرێم دژی داخستنى رێگاکان بە روویاندا و وەرگرتنى باج و سەرانە گردبوونەوەی ناڕەزاییان رێکخست.













گەلەری