سەردێڕ:

جوتیارانی پەڵکانە: گوندەکانمان بۆ هیچ لایەنێک چۆڵ ناکەین

PM:02:11:15/05/2024

1536 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی رێگریکردن لە دوورینەوەی بەرهەمەکانیان، ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە دانیشتوانی گوندی پەڵکانە بەردەوامن لە گردبوونەوە. بەشێک لە دانیشتوانی گوندەکەش بە ئێن ئاڕ تییان راگەیاند، عەرەبی هاوردە ماوەی چەند هەفتەیەکە کێشەیان بۆ دروست دەکەن و شەوی رابردووش داوای ٣٥ خانوویان لە کوردەکان کردووە.


دەشڵێت، " کێشەکەی ئێمە کێشەی سیاسی نییە کێشەی خاکە بۆیە داواکارین کە چارەسەر بکرێت و ئامادەش نین گەندەکانیان بۆ هیچ لایەنیک چۆڵناکەن".

ئەمرۆ چوارشەممە، دانیشتوانی گوندی پەڵکانە لەبارەی کێشەکانیان لەگەڵ عەرەبی هاوردە بە ئێن ئاڕ تییان راگەیاند، حەوت ساڵە کێشەکانیان بۆ چارەسەر نەکراوە و ماوەی ١٠ رۆژیشە عەرەبی هاوردە کێشەکانی گەورەتر کردووە لەسەریان.

ئاماژەیان بەوەش کرد، کێشەی گوندەکانیان کێشەی خاکە و کێشەی سیاسی نییە، بۆیە داوا دەکەن کە سەرجەم لایەنەکان بەدەم داواکارییەکانیانەوە بێن، بەهۆی ئەوەی ئامادە نین بە هیچ جۆرێک گوندەکەیان بۆ هیچ لایەنێک چۆڵ بکەن.

باسیان لەوەش کرد، لە دوای ١٦ـی ئۆکتۆبەرەوە کێشەکانیان زیاتر بووە و بەردەوام لەلایەن عەرەبی هاوردەوە کێشەیان بۆ دروست دەکرێت. وتیشی، "ئەمڕۆ چەند وەفدێک سەردانمان دەکەن و هیوادارین کە بتواندرێت کێشەکانمان چارەسەر بکرێت".

کێشەی جوتیارانی پەڵکانە بەجۆرێکە، جگە لە قەدەغەکردنی دروێنەکردنى بەرهەمەکانیان، بەکارهێنانی سەرچاوەکانى ئاویشیان لە ناوچەکە لێ قەدەغە کراوە، پارتی و یەکێتیش سەرباری ئەوەی چەندین پۆستی باڵایان هەیە لە بەغدا، بەڵام هیچ هەوڵێک نادەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.

له‌ ئێستادا عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان به‌ پشتبه‌ستن به‌ سوپای عێراق، خێمه‌یان دژی جوتیارانی كورد له‌ ناو په‌ڵكانه‌ هه‌ڵداوه‌، سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی ده‌یان پۆستی حكومییان له‌ به‌غدا هه‌یه و لە پێشووشدا بانگەشەی چارەسەرکردنی کێشەکانیان دەدا بە گوێی کەرکوکییەکاندا،‌ به‌ڵام تا ئێستا ئاوڕیان له‌ جوتیارانی كورد نه‌داوه‌ته‌وه‌.













گەلەری