PM:11:17:14/05/2024
3964 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، بەمەبەستی گفتوگۆ کردن لەسەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لە کاتی هەمواری یاساکە بۆ پشکی هەرێمی کوردستان دروست دەبێت، شاندی هەرێم گەیشتە بەغدا.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی حکومەتی کاربەڕێکەر بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری گەیشتە بەغدا.
ئاماژەی بەوەش
کرد، ئامانجی سەردانەکەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا گفتوگۆ کردنە لەسەر هەمواری خشتەکانی
یاسای بودجەو چارەسەرکردنی ئەو گرفت و ئاستەنگانەی لە کاتی هەمواری یاساکە بۆ پشکی
هەرێمی کوردستان دروست دەبێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا بەردەوامە و لەماوەکانی رابردوودا لەسەر چەندین پرسی
جیاواز بەتایبەت چارەسەری کێشەی مووچە شاندی هەرێم سەردانی بەغدای کردووە کەچی تاوەکو
سەردانەکانی شاندی هەرێم نەبوونەتە هۆکاری چارەسەربوونی کێشەکان.