PM:08:33:11/05/2024
1392 جار خوێندراوەتەوە
دەزگای هەواڵگری نیشتیمانیی عێراق رایگەیاند، دوو باندی ٤٠ کەسییان دەستگیر کردووە کە سەرجەمیان هەڵگری رەگەزنامەی بیانی بوون و تێوەگلاون لە ئەنجامدانی تاوانی رفاندن، داگیرکاری، ساختەکاری، بازرگانیکردن بە مرۆڤ و مادە هۆشبەرەکانەوە.
ئەمڕۆ شەممە، دەزگای هەواڵگری نیشتیمانیی عێراق رایگەیاند، بە پشت بەستن بە زانیاریی وردی هەواڵگری و دانانی کۆمەڵێک بۆسە لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دوو باندی نێودەوڵەتییان دەستگیر کردووە کە چەند تاوانێکی جیاوازیان ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، هەردوو باندەکە لە ٤٠ کەس پێکهاتوون
و سەرجەمیان هەڵگری رەگەزنامەی بیانیین و تێوەگلاون لە ئەنجامدانی تاوانی رفاندن، داگیرکاری،
ساختەکاری، لەگەڵ بازرگانیکردن بە مرۆڤ و مادە هۆشبەرەکانەوە.
ئەوەشی خستە روو، بەپێی ئەو بەڵگانەی لەبەردەستیاندایە،
سەرجەم ئەو کەسانە تاوانبارن بە ئەنجامدانی ئەو تاوانانە لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە
کە زۆربەی ئەو کەسانەی تاوانیان بەرامبەر ئەنجامداون بە رەگەز بیانی و نیشتەجێی عێراق
بوون.