سەردێڕ:

هەرێم؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا شەش کەس بریندار بوون

PM:09:12:02/04/2024

1284 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە زارگەلی عەلی بەگ شەش کەس بریندار بوون کە سێ کەسیان دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە زارگەلی عەلی بەگ نزیک ناوشار روویداوە.

لەو بارەیەوە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، لە ئەنجامی رووداوەکەدا شەش کەس بریندار بوون کە سەرجەمیان قوتابی بوون.

ئەوەشی خستە روو، بریندارەکان تەمەنیان لەنێوان ٢٠ بۆ ٢٥ ساڵدایە سێ کەسیان دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە و لەنێویاندا ژنێکی دووگیانیش بریندار بووە کە دۆخی تەندروستی لە هەموویان خراپترە

کەریم کەیفی- سۆران












گەلەری