ژه‌می پارشێو ژه‌مێکی سه‌ره‌کی و گرنگی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه که پێویسته بخورێت و تا دره‌نگتر بخورێت باشتره.
پسپۆڕانی زانستی خۆراک ئاماژە بە باشترین و خراپترین جۆرەکانی خواردن دەکەن، تاوەکو رۆژووەوانان بتوانن پارشێوێکی سودبەخش بکەن.
باشترین جۆره‌کانی خواردن بۆ پارشێو :
۱ . یه‌کیک له‌م خۆراکانه : یه‌ک قاپ ماست، هێلکه‌ی کوڵاو، په‌نیر، نیسکێنه، گوێز و هه‌نگوین، یه‌ک قاپ نۆکاو، یه‌ک قاپ لۆبیای کوڵاو.
۲ . نانی تیری یان هه‌ورامی (ئاردی جۆ یان ئاردی بۆر باشتره) + دوو بۆ سێ ده‌نک زه‌یتوون.
۳ . میوه‌یه‌ک یان سه‌وزه‌یه‌ک(شووتی، کاڵه‌ک، ترۆزی، خه‌یار، قه‌یسی، خورما، مۆز، چواله‌ی سه‌وز، هه‌ڵوژه، ڕێواس، شلیک).
٤ . یه‌ک بۆ دوو په‌رداخ ئاو.
- چا باشتره نه‌خورێته‌وه، ئه‌گه‌ر خورایه‌وه له یه‌ک پیاڵه زیاتر نه‌خورێته‌وه.
- پێویسته تا نیو سه‌عات پاش خواردن مرۆڤ پاڵ نه‌که‌وێت و نه‌خه‌وێته‌وه.
خراپترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ پارشێو :
۱ . برنج و شله.
۲ . خواردنی سوورکراوه.
۳ . شیرینی و چه‌وری.
٤ . فاست فوود.
٥ . شه‌ربه‌تی گیراوه و شه‌ره‌به‌تی فرێش و خواردنه‌وه گازیه‌کان.
٦ . خۆراکی سوێر و پڕ به‌هارات و ترشیات و سوێر کراو.