PM:04:19:08/03/2024
4768 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە پۆلیسی کەرکوک بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە نزیک کێڵگەی نەوتی جەبەل بۆر و لەسەر رێگای پشتێنەی کەرکوک مینێک بە دوو کەسدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و ئەوی دیکەیان بریندار بووە.
ئەمڕۆ هەینی، چاوگێک لە پۆلیسی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ناوچەی جەبەل بۆر مین بە کوڕ و باوکێکدا تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە باوکەکە گیانی لەدەستداوە و کوڕەکەشی بریندار بووە.
ئەوەشی خستووەتە روو، بە مەبەستی پێدانی چارەسەر کوڕەکەیان رەوانەی نەخۆشخانە کردووە و لە ئێستادا باری تەندروستی ناجێگیرە.
دەشڵێت،" ئەو کوڕ و باوکە بە مەبەستی سەیران و دۆزینەوەی دوومەڵان روویان لەو ناوچەیە کردووە، بەڵام مینێکی کۆن پیایاندا تەقیوەتەوە".
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی ٤٢ ساڵ بووە و ئەو کەسەی بریندار بووە تەمەنی ١٢ ساڵە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی ئازاری ئەمساڵ لە ناوچەی شەمێرانی
سەر بە دەربەندیخان مین بە کەسێکدا تەقییەوە و بەهۆیەوە بە سەختی برینداربوو.
دیار محەمەد ، سۆران محەمەد- کەرکوک
