سەردێڕ:

توێژینەوە.. نیوەی دانیشتووانی جیهان دووچاری کەمبوونەوەی بینایی دەبن

PM:05:20:10/10/2021

3036 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانیەکان ئەنجامی توێژینەوەیەکیان بڵاویانکردەوە و تیایدا هاتووە، بەهۆی بەکارهێنانی زۆری شاشە و سمارت فۆنەوە لەلایەن منداڵانەوە تاوەکو ساڵی ٢٠٥٠ نیوەی دانیشتووانی جیهان دووچاری کەمبوونەوەی بینین دەبن.


زانکۆی ئەنگلیا رەسکنی بەریتانیا توێژینەوەیەکی لەسەر بەکارهێنانی شاشە و سمارت فۆنەکان لەلایەن منداڵەوە ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، زۆر بەکارهێنانی شاشەکان ترسناکە بەجۆرێك هەلی کەمکرنەوەی بینایی بەرێژەی ٨٠% زیاترە وەك لەوانەی دوورن لە شاشەکانەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، توێژینەوەکە لە بەریتانیا و چێن و سەنگافورە و ئوسترالیا ئەنجامدراوە و رۆبێرت بۆرن، سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە لە زانکۆی ئەنگلیا رەسکن رایگەیاند، تاوەکو ساڵی ٢٠٥٠ بەهۆی زۆر بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوە نیوەی جیهان بینییان کەمدەبێتەوە و ئەو گرفتە تەندروستیەش بەرەو هەڵکشان دەچێت.

باسی لەوەشکردووە، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گرتنەبەری رێکاڕی تەندروستی بۆ روبەڕوبووبەوەی و داخستنی خوێندنگاکان و خوێندن بە ئۆنلاین؛ بووەتە هۆی زۆر بەکارهێنانی شاشەکان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژ بە رۆژ تەکنەلۆژیا روو لە پێشکەوتنە و ئامێرە زیرەکەکانیش روو لە زیادبوونن و تەنها مۆبایلێکی زیرەک بەشێکی زۆری پێداویستییەکانی هاوڵاتیانی لەخۆگرتووە و بووەتە یەکێک لە پێویستییە گرنگەکان کە رۆژانە و بەشێوەی بەردەوام هاوڵاتیان بەکاریدەهێنن.













گەلەری