سعودیە لە ریزبەندی یەکەمی وڵاتانی عەرەبیدا دێت کە بەکارهێنەرانی یاریە ئەلیکترۆنییەکان لە وڵاتەکەدا لە ساڵی رابردوو نزیکەی ملیارێک و ٨٩٠ ملیۆن دۆلاریان خەرج کردووە، کە بەراورد بە ٢٠٢٢ رێژەکەی ٪١٢ زیادی کردووە.
بەکارهێنەرانی یاریە ئەلیکترۆنییەکان لە میسر لە ریزبەندی دووەمی وڵاتانی عەرەبیدان، بەوپێیەی لە ساڵی رابردوودا، نزیکەی ملیارێک و ٧١٠ ملیۆن دۆلاریان لەو یاریانەدا خەرج کردووە و بەراورد بە ٢٠٢٢ رێژەکە ٪١٧ زیادی کردووە.
هاوکات، بەکارهێنەرانی یاریە ئەلیکترۆنییەکان لە جەزائیر بە ٧٢ ملیۆن دۆلار و ئیمارات بە ٦٦ ملیۆن دۆلار لە پلەکانی چوارەم و پێنجەمدا دێن، لەدوای ئەوانیش، مەغریب بە ٤٧ ملیۆن دۆلار، سودان بە ٢٩ ملیۆن دۆلار.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەند ساڵێکە بەکارهێنەرانی یاریە ئەلیکترۆنییەکان لە سەرتاسەری جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو روو لە زیاد بوونە و چەندین کۆمپانیای گەورەی جیهانی لەو بوارەدا وەبەرهێنان دەکەن و داهاتی یاریە ئەلیکترۆنییەکان بە تەنها لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە ٤٩٠ ملیار دۆلار بووە.