مەلا بەختیار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ٣٢ ساڵە دەسەڵات لای ئەم دەسەڵاتدارانەی ئیستایە و نەیتوانیوە ژێرخانێکی باش بنیادبنێن و مووچەی فەرمانبەران و وڵاتانی دەرەوە قەرزارن. دەشڵێت، "پەیوەندی هەرێم بە وڵاتانی دەرەوە خراپ بووە".
ئەمڕۆ سێشەممە مەلا بەختیار لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا باسی لەوە کرد، ٣٢ ساڵە دەسەڵاتی ئێستای هەرێم نەیتوانیوە کێشەی دارایی و جێبەجێکردنی دەستور و فرۆشتنی نەوت چارەسەر بکات و دادگای پاریس بە یەک بڕیار هەناردەکردنی نەوتەکەی راگرت و حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی هەرێمیش بەرپرسیارن لەو شکستانە.
باسی لەوەش کرد، کە گرێبەستی ٥٠ ساڵەی فرۆشتنی نەوت بە تورکیا واژۆکرا بەرهەم
ساڵح سەرۆک وەزیران بوو کەچی جێگرەکەی کە پارتی بوو گرێبەستەکەی واژۆکرد.
دەشڵیت، "حکومەتی عێراق پێشتر داوای بڕێکی کەمی نەوت کرد بەڵام دەسەڵاتی
هەرێم قبوڵی نەکرد، ئەگەر دەیانزانی فرۆشتنی سەربەخۆی نەوت پاڵپشتی نێودەوڵەتی نییە
بۆ کردیان و دواتر بە بڕیارێکی دادگای پاریس راگیرا".
راشیگەیاند، ٣٢ ساڵە دەستوری هەرێم نەنوسراوەتە چونکە هێشتا چەند هێزێک هەن
پێیان وایە ملکەچبوونی یاسا زیانیان پێدەگەیەنێت و یەکێتیش بەشێک بووە لە هۆکاری نەنوسینەوەی
دەستور.
لەبارەی ناکۆکییەکانی لەگەڵ حزبەکەی مەلا بەختیار ئەوەشی خستە روو، "رێزم بۆ هەموو یەکێتییەکان هەیە و یەکێتیم
بەڵام کەس بە سەرۆکی خۆم نازانم و گەیشتوومەتە ئەو باوەڕەی سەرۆکی یەکێتی دەیەوێت
هەموو بڕیارەکان لای خۆی بێت ئەوەش بە مێژووی یەکێتی نامۆیە".