بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، کاتژمێر ٥:٣٠ ئەم ئێوارەیە بە دوو درۆن هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، کاتژمێر ٥:٣٠ ئێوارەی ئەمڕۆ بە درۆن هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر.
باسی
لەوەشکرد، هێرشەکە بە دوو درۆنی بۆمبرێژکراو ئەنجامدراوە و بەر لەوەی ئامانجەکەیان
بپێکن؛ درۆنەکان تێکشکێندراون.
لەبارەی
زیانەکان ئەوەی خستەڕوو، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و هیچ یەکێک لە گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە رانەگیراون و سەرجەمیان لەکاتی
خۆیدا ئەنجامدراوە.
وتیشی، بەهۆی
هێرشەکەوە ترس و دڵەڕاوکێ لای دانیشتووانی نزیک ئەو ناوچەیە دروستبووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا چەندین جار هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
٦ی ئەم مانگە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی بەغدای کردوو و رایگەیاند، عێراق پێویستە پابەندبێت بە پەیماننامەی ئاسایش لە ناوچەکەدا و هاوکاربێت لە کەمکردنەوە و رێگەگرتن لە هێرشەکان بۆ سەر پێگەکانی ئەمریکا لە عێراق.
موڕاد ئەحمەد- هەولێر