PM:03:24:08/11/2023 
        
      2848 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا عێراق زیاتر لە ٣٦ تۆن یەدەگی ئاڵتونی بەرزکردووەتەوە کە بەتێکرای داهات بە نرخی ئەمڕۆ؛ لە ٤٨ ملیار دۆلارەوە زیادی کردووە بۆ ١٠٩ ملیار دۆلار.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، عێراق لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا توانیویەتی لە رووی یەدەگی ئاڵتون لە جیهاندا لە نمرە ٣٨تەوە بگاتە نمرە ٣٠ تێكڕای وڵاتانی جیهان، پاش ئەوەی توانی ئاستی یەدەگی ئاڵتون لە ٩٦ تۆنەوە بەرزبکاتەوە بۆ ١٣٢ تۆن.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
ئاماژەی بەوەشکرد،
نرخی ئاڵتون ئەمڕۆ بۆ هەر ئۆنسەیەک هەزار و ٩٦٣ دۆلار ئەژمارکراوە و بە تێكڕاش
داهاتی یەدەگی دراوی ڕەقی عێراق ١٠٩ ملیار و ١٥٣ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلارە.
ئەوەشی خستەڕوو،
لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا تێكڕای داهاتی یەدەگی عێراق تەنها ٦١ ملیار و ١٣٢ ملیۆن
دۆلاربووە، بەڵام توانراوە تا ئەمڕۆ زیاتر لە ٤٨ ملیار داهاتی یەدەگ زیادبکرێت و
پێشبینیش دەکرێت بەرزترببێتەوە بۆ ١١٢ ملیار دۆلار لە کۆتایی ساڵدا.
بەگوێرەی لێکدانەوەکانی
دیسکی ئابووری دیجیتاڵ میدیای ئین ئاڕ تی، لە ماوەی رابردوودا عێراق بە تێکرا بۆ هەر ساڵیک
یەدەگی ئاڵتون ٨.٩٪ تێکڕای داهاتەکانی پێکهێناوە
پاش ئەوەی ساڵی ٢٠١٥-٢٠١٦ پشتی بە یەدەگی ئاڵتون بەست بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان
و دراوی رەقی لە ٧١ ملیار دۆلارەوە دابەزی بۆ ٥١ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار.
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             