PM:02:21:30/10/2023
2212 جار خوێندراوەتەوە
یاریدەدەری پارێزگاری سنە رایگەیاندووە، شارێکی هاوبەشی پیشەسازی و بازرگانی لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دادەمەزرێنن.
نوری عەلى یاریدەدەری پارێزگاری سنە بۆ کاروباری هەماهەنگی رایگەیاندووە، لە سەردانە چاوەڕوانکراوەکەى سەرۆکی ئێران بۆ شارەکە مۆڵەتى پێویست بۆ پرۆژەکە دەردەچێت.
باسی لەوەشكردووە،
ئەم شارە پیشەسازی و بازرگانییە هاوبەشەی نێوان ئێران و هەرێم لە ناو خاکی عێراقدا
دروست دەکرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە رێگەی دەروازەی سنووری باشماخەوە لە نێوان ئێران و هەرێم
لە ئێستادا ساڵانە حەوت ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و دەشتوانرێت بۆ ٢٠ ملیار دۆلار
زیاد بکرێت.