AM:11:30:29/10/2023
46940 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، یەکێتی زۆرێک لە تێکۆشەرە دێرینەکانی خۆی پەراوێز خستووە، دەشڵێت، "سەرەڕای مەترسیە دەرەکیەکان لەسەر هەرێمەکەمان، بەداخەوە لە ریزەکانی یەکێتی دوریانخستینەوە".
ئەمڕۆ یەکشەممە، مەحمود سەنگاوی ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی خراپ کارکردنی حکومەتی کاربەڕێکەر ناڕەزایەتییەکی زۆر لەناو خەڵکی کوردستاندا هەیە، ئەمەش سەرەڕای مەترسیە دەرەکییەکانی سەر هەرێم.
مەحمود سەنگاوی لە
ساتی بەخاکسپاردنی تەرمی رۆستەم کانی مستەفایی'دا ئاماژەی بەوەشکرد، "یەکێتی زۆرێک لە تێکۆشەرە دێرینەکانی پەراوێز
خستووە و هیچ بەرپرسێکی حزبی ئامادە نییە لە ساتەوەختی بەخاکسپاردنی تێکۆشەرێکی دێرینی
حزبەکەیدا."
ئەمەش لە کاتێکدایە،
مەحمود سەنگاوی لە ماوەی رابردوودا رایگەیاندبوو، دوورخستنەوەی لە ریزەکانی یەکێتی
پروپاگەندەی سۆشیاڵ میدیایە. وتبووشی، "من بەرپرسێکی یەکێتیی و پێشمەرگەم، ئەگەر
حزبەکە پێشم بڵێن برۆرە ماڵەوە مەمنونیان دەبم و بڕیاری حزبەکە بەرز دەنرخێنم."