PM:07:50:20/10/2023
2804 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، بۆ پڕۆژەکانی گواستنەوەی ئاو و دابەشکردنی ئاو لە داهاتوودا پشت بە سیستەمی ئاودێری داخراو دەبەستن لە زەوییە کشتوکاڵییەکاندا و بەهۆی ئەو سیستمەوە زیاتر لە ٧٨ ملیار دینار گەڕاوەتەوە خەزێنەی وەزارەت.
ئەمرۆ هەینی، خالید شەماڵ وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، پڕۆژەی ئاوی بەدعا بەکاردەهێنن کە تێیدا کەناڵە ئاوییەکان و زەوییە کشتوکاڵییەکان بە چوارچێوەی شێوازی ئاودێری داخراو بۆ دابەشکردنی ئاو لە رێڕەوە سەرەکی و لاوەکییەکاندا کاردەکەن.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەم هەنگاوە تا ٧٨ ملیار دینار پارەی گشتی گەڕاوەتەوە
خەزێنەی وەزارەت و لە داهاتوودا درێژە بە شێوازی ئاودێری داخراو دەدەن کە توانای گەڕانەوەی
٧٨ ملیار دیناری گشتی هەیە لە هەر پڕۆژەیەکی ئاوی و کشتوکاڵی لە عێراقدا.
ئەمە لە کاتێکدایە، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، لە پلانی کشتوکاڵی
زستانە لە عێراق زیاتر لە ١١ ملیۆن دۆنم بۆ چاندنی دانەوێڵە و بەروبومی زستان
ئامادە کراوە و لە پلاندایە بە شێوازی جۆراوجۆری ئاودێری بدرێت بە جوتیاران.