سەردێڕ:

حەماس لەسەر بۆردومانکردنی نەخۆشخانەکەی غەززە هاتە دەنگ

PM:11:06:17/10/2023

225072 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی مەکتەبی سیاسی گروپی چەکداری حەماس رایگەیاند، بۆردوومانکردنی نەخۆشخانەی ئەلمعەمدانیەش دەچێتە لیستی ئەو تاوانانەی ئیسرائیل بەرامبەر گەلی فەڵەستین کردوویەتی. دەشڵێت ، "بەردەوامین لە بەرگری."


ئەمڕۆ سێشەممە، ئیسماعیل هانیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی گروپی چەکداری حەماس باسی لەوەکرد، ئیسرائیل مزگەوت و کەنیسە و نەخۆشخانەکانی کردووەتە ئامانج.

 

ئەوەشی خستەڕوو، بۆردوومانکردنی نەخۆشخانەی ئەلمعەمدانیەش دەچێتە لیستی ئەو تاوانانەی ئیسرائیل بەرامبەر گەلی فەڵەستین کردوویەتی.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوامن لە بەرگریکردن لە خاکەکەیان و هاوڵاتیانیان.

ئەمشەو سوپای ئیسرائل بۆردومانی بەخۆشخانەی ئەلمعەمدانیەی کرد لە غەززە و بەهۆیەوە ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا.

لە بەرەبەیانی ٧ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ گروپی چەکداری حەماس هەزاران موشەکی ئاڕاستەی ئاسمانی ئیسرائیل کرد و سەدان چەکداری چووە شارە ئیسرائیلییەکانەوە و گرژی و ئاڵۆزییە چەکدارییەکانی نێوانیان تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.


 













گەلەری