سەردێڕ:

گردبوونەوەی وانەبێژان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەردەوامە

PM:12:21:11/10/2023

1148 جار خوێندراوەتەوە

نزیکی مانگێک دەبێت گردبوونەوەی وانەبیژان دژی دانەمەزراندنیان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەردەوامە و باس لەوە دەکەن، حکومەتی کاربەڕێکەر بە ڕەوای نابینێت وانەبێژان دابمەزرێن و بە بیانووی قەیرانەوە دایان نامەزرێنن.


ئەمڕۆ چوارشەممە، مامۆستایانی وانەبێژ دژی دانەمەزراندنیان لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەردەوامییان بە گردبوونەوەکانیاندا و دەڵێن: "ئەم بارودۆخە لە هەر وڵاتێک هەبێت وەزیرەکان ماتەمینی بۆ دەگێڕن، بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێم و بەرپرسیارێتی هەڵناگرن و ئاوڕێک لە دۆخی هاوڵاتیان نادەنەوە."

مامۆستایانی وانەبێژ بۆ ئێن ئاڕ تی باسیان لەوە کرد، بابەتی پەروەردە گرنگ نییە بۆ حکومەت و وەک بارگرانییەک وایە بۆ سەر شانی و بە ڕەوای نابینێت وانەبێژان دابمەزرێن و بە بیانووی قەیرانەوە دایان نامەزرێنن.

ئاماژەیان بەوەش کرد، بڕی ١٧٥ هەزار موچەیان وەرگرتووە لە کاتێکدا هەندێک لە وانەبێژان ئەو بڕە پارەیە تەنها بەشی هاتوچۆیان دەکات.

نزیکی مانگێکە گردبوونەوەی وانەبێژان دژی دانەمەزراندنیان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەردەوامە و تا ئێستا حکوومەتی کاربەڕێکەری هەرێم هیچ کاردانەوەیەکی بۆ هەڵوێستیان نەبووە.


ئیحسان سابیر-سلێمانی












گەلەری