نوسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بە هۆی زریانی دانیاڵ زیاتر لە هەشت هەزار کەس لە لیبیا بێسەروشوێن بوون و زیاتر لە چوار هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکی ٤٠ هەزار کەسیش ئاوارە بوون.
ئەمڕۆ هەینی، نوسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا بڵاویکردەوە، بەهۆی زریانی دانیاڵەوە لە لیبیا هەشت هەزار و ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٠ هەزار کەسیش ئاوارە بوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، چوار هەزار و ٢٥٥ حاڵەتی گیانلەدەستدان
تۆمارکراوە و ٢٥٠ هەزار کەسیش زیانیان بەرکەوتووە و لە شاری دێرنا زیاتر لە دوو هەزار
خانوو وێران بوون.
باسی لەوەشکردووە، بەهۆی لافاوەکەوە زۆرێک لە باڵەخانەکانی
قوتابخانەکان زیانیان بەرکەوتوە کە لەنێویاندا چوار قوتابخانە بەتەواوی وێرانبوون
و٤٠ قوتابخانەی دیکە زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە و بەوهۆیەشەوە ماوەی دەستپێکردنی
پرۆسەی خوێندن لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان تا ١ی تشرینی یەکەم دواکەوتووە.
لە ١٢ی ئەیلولی ئەمساڵدا زریانی دانیاڵ دوای تێپەڕاندنی
ناوچەکانی یۆنان و تورکیا و بولگاریا گەیشتە لیبیا .