سەردێڕ:

وتەبێژی کۆنگرەی یەکێتی: سبەی کۆنگرەکە بەردەوام دەبێت

PM:08:54:29/09/2023

14332 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی رایگەیاند، سبەینێش کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی بەردەوامدەبێت. دەشڵێت، " ئەو ماددانەی پەیڕەوی ناوخۆ کە ماون پەسەند دەکرێن."


ئەمڕۆ هەینی، تەلار لەتیف وتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی بە میدیاکانی حزبەکەی راگەیاند، کۆنگرەکە درێژە دەکێشێت و سبەینێش بەردەوام دەبێت.

وتیشی، "سبەی لە کۆنگرەکەدا ئەو ماددانەی پەیڕەوی ناوخۆ کە ماون پەسەند دەکرێن."

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، پێشتر تەلار لەتیف رایگەیاند، دوای پەسەندکردنی سەرجەم ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆ، هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی سەرکردایەتی دەکرێت.

لە رۆژی ٢٧ـی ئەیلول کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی لە سلێمانی دەستیپێکرد و بافڵ تاڵەبانی جارێکی تر بە سەرۆکی ئەو حزبە هەڵبژێردرایەوە.













گەلەری