ماڵپەڕی ئینێرجی ئینتەلیجێنس، كە تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی زانیاری لەسەر كەرتی وزە لە جیهاندا بڵاویکردەوە، بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم و بەقاچاخبردنى بۆ دەرەوە لە زیادبووندایە.
بەپێی راپۆرتەكەی ماڵپەڕی ئینێرجی ئینتەلیجێنس، لە دوای راگیرانی هەناردەی نەوت ئێستا بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم گەیشتووەتە سەروو ٢٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە و زۆربەی بە قاچاخ هەناردەی دەرەوە دەكرێت.
هاوکات مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازی
نەوتی هەرێم لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم ٥٠٪کەمیکردوە و ناچێتە
نێو بازارەکانی نەوتی جیهانەوە.
بەپێی زانیاریەکانی ئێن ئاڕ تی، رۆژانە هەزاران
تانکەر نەوت لە رێگای دەروازە سنورییەکانی پەروێزخان و باشماخ و حاجی ئۆمەران هەناردەی دەرەوە دەکرێت کە جگە
لە نەوتى خاو، نەفتا و گازوایلیشى تێدایە و هەر تانکەرێکیش ٥٠٠ دۆلار کرێی رێگاى لێوەردەگیرێت.
ئێن ئاڕ تى زانیویەتى، لە نوێترین رێگاکانى بەقاچاخبردنى
نەوت، بەشێکی نەوتەکە لە رێگای بەندەر ئیمامەوە دەنێردێت بۆ دوبەی لەوێوە کڕیارى بۆ
دەدۆزرێتەوە و بەشێکیشی لە رێگەی تانکەرەوە بۆ ئەفغانستان و پاکستان دەروات و لەو
دوو وڵاتە ساغ دەکرێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، سەرەڕای ناردنی پارە لە بەغداوە
و داهاتی ناوخۆ و ئەو داهاتە لە قاچاخی نەوتدا دەست دەکەویت، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر
بە سستی موچەی فەرمانبەران دابەش دەکات.