سەردێڕ:

ئەمشەو کۆتا مانگی تابانی ئەمساڵ دەبیندرێت

PM:07:17:29/09/2023

14060 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی فەلەکناس رایانگەیاند، ئەمشەو بۆ کۆتاجار لەمساڵدا دیاردەی مانگی تابان دەبیندرێت کە تێیدا مانگ ١٤ پڕ گەورەتر و درەوشاوەتر دەردەکەوێت.


ئەمڕۆ هەینی، فەلەکناسان رایانگەیاند، ئەمشەو کۆتا دیاردەی مانگی تابان دەردەکەوێت کە تا ١٧ی ئەیلولی ساڵی داهاتوو رووناداتەوە.

ئەوەشیان خستەڕوو، مانگی ئەمشەو کۆتا مانگی چوار مانگە تابانەکەی ساڵی ٢٠٢٣یە،کە یەکەمیان لە مانگی تەمووزدا دەرکەوت و دوو مانگەکەی تر لە مانگی ئابدا دەرکەوتن.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو دیاردەیە بە هۆی ئەوەوە روودەدات کە مانگ لە زەوییەوە نزیکدەبێتەوە،کە بۆ ئەمشەو دووری مانگ لە زەوی بە ٣٦٣ هەزار و ٣٩٦ کیلۆمتر تۆمارکراوە و مانگی ئەمشەو بە رێژەی ١٤٪ گەورەتر دەردەکەوێت و درەوشاوەترە.

دەستەواژەی مانگی تابان زاراوەیەکی گەردوونی نییە بەڵکو زاراوەیەکی کلتوورییە و ریشەیەکی دێرینی ھەیە لە زمانە ئاریاییەکان، کە بە واتای درەخشان دێت.













گەلەری