سەردێڕ:

گەنجێک لە دەریاچەی دوکاندا خنکا

PM:06:28:29/09/2023

10016 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، گەنجێک لە دەریاچەی دوکاندا خنکاوە.


ئەمڕۆ هەینی، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، گەنجێکی تەمەنی ٢٢ ساڵ لە کاتی مەلەکردندا لە دەریاچەی دوکاندا خنکاوە.

ئەوەشی خستەڕوو، گەنجەکە بە رەگەز عەرەبە و بە مەبەستی گەشتکردن سەردانی دەریاچەی دوکانی کردووە.

باسی لەوەشکرد، تیمەکانی مەلەوانی دوکان دوای خنکانی گەنجەکە توانیویانە تەرمەکەی دەربهێنن.

ئەمەش نۆیەم حاڵەتی خنکانە لەمساڵدا لەو دەریاچەیەکدا رووبدات.

خالید محەمەد- کۆیە 

 













گەلەری