وتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی باشوری ئۆکرانیا رایگەیاند، شەوی رابردوو زیاتر لە ٣٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی روسیمان تێکشکاندووە و دۆخی ئۆپەراسیۆنەکان لە باشوور گرژ و ئاڵۆزە.
رۆژی هەینی، ناتالیا هامەنیوک وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی باشووری ئۆکرانیا رایگەیاند، دۆخی ئۆپەراسیۆنەکان لە باشووری ئۆکرانیا ئاڵۆزتردەبێت و هێزەکانی روسیا بەردەوام بەدوای ستراتیژی نوێی هێرشکردندا دەگەڕێن.
ئاماژەی بەوەشکرد،
شەوی رابردوو دوای هێرشە چڕوپڕەکەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی روسیا هێزی بەرگری
ئاسمانی ئۆکرانیا لە بەرپەرچدانەوەکانیاندا زیاتر لە ٣٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان تێکشکاند.
ئەوەشی خستەڕوو،
"هێزەکانی بەرگری ئاسمانی بە درێژایی سنورەکانی باشوری ئۆکرانیا درێژبونەتەوە
و ئامادەیی بەرپەرچدانەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی روسیایان هەیە".
ئەمەش دوای ئەوە
دێت، ئێوارەی ٢٧ی ئەیلول هێزەکانی روسیا هێرشیان کردە سەر ناوچەی مایکۆلەیڤ و خێرسۆن لە باشوری ئۆکرانیا و تۆپبارانێکی فراوانی ئەو
ناوچانەی کرد، لە ئێستاشدا روسیا بە فڕۆکەی
بێ فڕۆکەوان بەردەوامی بە هێرشەکانی دەدات.