AM:09:28:29/09/2023
6212 جار خوێندراوەتەوە
رۆژنامەی رزێچپۆپۆلیتا رایگەیاند، ئەو موشەکەی ساڵی رابردوو بە سایلۆیەکی گەنمی پۆڵەنداوە نرا لە ئۆکرانیاوە ئاڕاستەکراوبوو، دوو هاوڵاتی پۆڵندی بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا و لە ئێستادا گومانەکان لەسەر روسیا نەماون.
رۆژی هەینی، رۆژنامەی رزێچپۆپۆلیتا بە پشتبەستن بە سەرچاوەکان رایگەیاند، شارەزایانی سەربازی پۆڵەندا پشتڕاستیان کردەوە کە ئەو مووشەکەی لە مانگی تشرینی دوومی ساڵی رابردوودا سایلۆیەکی دانەوێڵەی لە باشووری پۆڵەندای پێکا، بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی گیانی لەدەستدا موشەکەکە بە هەڵە لەلایەن ئۆکرانییاوە ئاڕاستە کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، مووشەک بارانی پۆڵەندا
کە ئەندامی ناتۆیە ترسی ئەوەی زیاتر کرد شەڕی ئۆکرانیا ببێتە ململانێیەکی قوڵتر و
نەخشەی جەنگەکە فراوانتر بکات، بەڵام بە ئاشکرابوونی ئەوەی کە موشەکەکە بە هەڵە ئاڕاستە کراوە ترسەکە ڕەویووەتەوە
و گومانەکان لەسەر روسیا نەماون.
ئەمەش لە
کاتێکدایە ، ئەندرێج دودا سەرۆکی پۆڵەندا رایگەیاند، هیچ شتێک ئاماژە بەوە ناکات کە
هێرشێکی بە ئەنقەست بووبێت بۆ سەرخاکی پۆڵەندا و هاوکات وڵاتانی ئەوروپاش ترسیان لەوە بوو پرشکی
شەڕی ئۆکرانیا ئەوانیش بگرێتەوە.