سەردێڕ:

نرخی نەوت ٩٧ دۆلاری تێپەڕاند

AM:08:17:28/09/2023

2388 جار خوێندراوەتەوە

بۆ یەکەمجار لەماوەی ١٠ مانگی رابردوودا نرخی یەک بەرمیل نەوت بە ٩٧ دۆلار و ٣٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و یەک ئونسە زێڕیش بە هەزار دۆلار و ٨٧٤ سەنتە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٩٤ دۆلار و ٦١ سەنتە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە سێ دۆلار و ٢٧ سەنت بەرزبووەتەوە.

 

هاوکات هەر ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی و یەک گرام لەو کانزایە بە ٦٠ دۆلار و ٣٣ سەنتە ویەک کیلۆگرامیش بەرامبەر بە ٦٠ هەزار و ٣٢٤ دۆلارە.

لە ماوەی رابردوودا، نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهانی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و گەشە نزمترین ئاستی سێ هەفتەی رابردوو.

 

نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم پەیوەستە بە نرخی دۆلارەوە و پەیوەندی نێوانیان راستەوانەیە واتە بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار نرخی زێریش بەرزدەبێتەوە و بەپێچەوانەشەوە.

 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٥٩ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤١٨ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٣٨ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٧٨ هەزار دینارە 













گەلەری