میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە، سەگەکەى سەرۆکی ئەمریکا بۆ جاری ١١یەم پەلامارى کارمەندێکی دیکەی کۆشکى سپى دا.
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، سەگەکەی جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا کە ناوی 'کۆماندەر'ە پەلاماری ئەفسەرێکی پۆلیسی کۆشکی سپی داوە و ئەمەش ١١یەم جارە کە ئەو سەگە پەلاماری کارمەندانی کۆشکی سپی بدات.
میدیاکانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوەشکردووە، ژمارەیەک لەو کارمەندانەی سەگەکەی جۆبایدن پەلاماری داون بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە خراونەتە ژێر چاودێری پزیشکیەوە.
ئەو سەگەى بایدن، پێشتر
لە بێچوویدا لە ساڵى ٢٠٢١ هێنرایە ناو کۆشکى سپى، راهێنەرانى سەگەکە ئاماژە
بەوەدەکەن، پێویستە 'کۆماندەر' جارێکی دیکە مەشق و راهێنان بکاتەوە.
لاى خۆیەوە بەڕێوەبەرى
پەیوەندییەکانى جۆ بایدن باسی لەوەکردووە، هاوسەرەکەی بایدن لەگەڵ ستافی دەزگای
نهێنی و کۆشکی سپی کار دەکەن بۆ دانانی پڕۆتۆکۆڵی نوێ و دانانی ئاژەڵەکان بۆ مەشق
و راهێنان بەشێوەیەکى تر.