سەردێڕ:

روسیا؛ لە مانگی ئەیلولدا زیاتر لە ١٧ هەزار سەربازی ئۆکرانیا کوژراون

PM:10:28:26/09/2023

3064 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بەرگری روسیا رایگەیاند، لە ماوەی ئەم مانگەدا ١٧ هەزار سەربازی ئۆکرانیا کوژراون.


ئەمڕۆ سێشەممە، سێرگی شۆیگۆ وەزیری بەرگری روسیا لەبارەی کۆی گشتی ئەو زیانانەی بەر ئۆکرانیا کەوتووە لە ماوەی ئەم مانگەی ئێستادا رایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی سەربازانی ئۆکرانیا گەشتۆتە زیاتر لە ١٧ هەزار کوژراو.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی روسیا بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی چالاکی و ئۆپرسیۆنەکان بۆ تێکشکاندنی سوپای ئۆکرانیا و بەشێوەیەکی بەرچاو کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانیان فراوانکردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەی مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا زیاتر لە ١٧ هەزار سەربازی ئۆکرانیا کوژراون و زیاد لە دوو ملیۆن و ٧٠٠ هەزار یەکەی چەک و سەربازی ئەو وڵاتە زیانیان بەر کەوتووە.

باسی لەوەشکرد، ئەمریکا و وڵاتە هاوپەیمانەکانی بەردەوامن لە پڕ چەک کردنی هێزەکانی ئۆکرانیا و کەچی وڵاتی ئۆکرانیا بەردەوام سەربازی مەشق پێنەکراو دەخاتە نێو شەڕەکانەوە و ئەمەش دەبیتە هۆی لە ناوچونی ئەو وڵاتە بەدەستی خۆی.

لە ٢٤ـی شوباتی ساڵی رابردووەوە جەنگی روسیا و ئۆکرانیا دەستی پێکردووە و تا ئێستاس بەردەوامە و لەسەرەتای ئەمساڵیشەوە ئۆکرانیا رایگەیاند، بەبەکارهێنانی ئەو هاوکارییە سەربازییانەی ئەمریکا و رۆژئاوا پێشکەشیان کردووە دەستدەکات بە هێرشی پێچەوانە.













گەلەری