ئاماژە بەوەشکراوە، لەو بڕە
نەوتەی هەناردەکراوە زیاتر لە ١٠٥ ملیۆن بەرمیل لە کێڵگە نەوتییەکانی باشور و ناوەڕاستی
عێراق هەناردە کراوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕەش
زیاتر لە ٤٢٠ هەزار بەرمیل لە کێڵگەکانی گەیارە فرۆشراوە و بڕی زیاتر لە ٤٦٤ هەزار
بەرمیل هەناردەی ئوردون کراوە کە نرخی هەر بەرمیلێک نزیکەی ٨٤ دۆلار بووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، رائید
عوبەیدی ئەندازیاری باڵای کۆمپانیای نەوتی باکوور رایگەیاند، بە هەماهەنگی کاریان
لەگەڵ وەزارەتی نەوت بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەکی نوێ لەڕێگەی باشوورەوە بۆ هەناردەکردنی
نەوتی خاوی کێڵگەی گەیارە کردووە.