سەردێڕ:

لەکاتی داخستنی بازاڕدا؛ نرخی دۆلار زیاتر دابەزی

PM:05:09:25/09/2023

113852 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٤ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ ٣٠٠ دینار لە نرخەکەی دابەزیوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و لە کاتی داخستنیشیدا نرخەکەی دابەزی.

ئەمڕۆش، عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیاندراوێکدا باسی لەوەکرد، لە چەند مانگی داهاتووەوە لە مامەڵەی بازرگانی ناوخۆیی و مامەڵەی داراییدا لەبری دۆلار بە دیناری عێراقی بەکاردەهێندرێت.

دوێنی یەکشەممە، جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی شاری سلێمانی لە لێدواێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، کێشە سیاسییەکانی بەرزی نرخی دۆلار چارەسەر بوون و ئەوەی ماوەتەوە کێشەی تەکنیکین و نرخی دۆلاریش زیاتر دادەبەزێت.













گەلەری