PM:01:32:25/09/2023
18308 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ٢٥٠ ملیاری دیکە لە بانکی رەشیدەوە خراوەتە سەر هەژماری بانکی هەرێم.
رۆژی دوشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد ، حکومەتی ناوەند گوژمەی دووەمی ئەو پارەیەی بە قەرز دەداتە حکومەتی کاربەڕێکەر رەوانەی سەر هەژماری بانکی هەرێم کرد و ٢٥٠ ملیاری خستە سەر هەژماری بانکی هەرێم.
لە کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممەی
رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بریاری دا بڕی ٧٠٠ ملیار دینار لە رێگەی سێ بانکەوە
وەک قەرز بۆ دابەشکردنی مووچەی سێ مانگی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا
مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی حەوتیان وەرنەگرتووە و بەهۆی پابەندنەبوونی هەرێم
بە ناردنی داهاتی نەوت و ناوخۆ بەغداد پشکی هەرێم لە بودجە نانێرێت.
گۆران عەبدوڵا- بەغداد