سەردێڕ:

لەبارەی مامەڵەکردن بە دۆلارەوە بڕیارێکی نوێ درا

PM:12:22:25/09/2023

40852 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە چەند مانگی داهاتووەوە عێراق سەرجەم مامەڵە بازرگانییە ناوخۆییەکان و مامەڵەکانی دیکە لەبری دۆلار بە دراوی عێراقی دەکات، دەشڵێت" بەکارهێنانی دۆلار سنووردار دەکەین".


رۆژی دووشەممە، عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیاندراوێکدا باسی لەوەکرد، لە چەند مانگی داهاتووەوە لە مامەڵەی بازرگانی ناوخۆیی و مامەڵەی داراییدا لەبری دۆلار بە دیناری عێراقی بەکاردەهێندرێت.

لای خۆشیەوە بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، دەبێت بانکی ناوەندی عێراق چارەسەری ئەو مەترسیانە بکات کە لە ئەنجامی خراپ بەکارهێنانی دۆلار لە بانکە بازرگانییەکانی عێراقدا دروست بوون و بەردەوامیان هەیە.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، لیژنەی دارای پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەماوەی سێ مانگی داهاتوودا نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە سەر نرخی فەرمی خۆی و بانکی ناوەندی لە ئێستادا لە ٪٨٠ـی پێداویستیەکانی دارایی دابینکردووە.

لە کۆبونەوەی سودانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا برایان نیلسۆن یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، ئامادەیی گەنجینەی ئەمەریکای دەربری بۆ کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق و هاوکاریکردنی لە بوارەکانی نەختینەی دارایی و حەواڵەی بانکی بازرگانی عێراقی بۆ دەرەوەی وڵات.













گەلەری