سەرۆکی پارتی لە ساڵیادی ریفراندۆمدا رایگەیاند، پیرۆزە رۆژی سەرکەوتنی ئیرادەی گەل.
رۆژی دووشەممە، نوسینگەی راگەیاندنی بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مەسعود بارزانی سەرۆکی حزبی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبای لە سەرکەوتن و ئیرادەی گەل دەکات بەرامبەر بە ریفراندۆم.
رۆژی ٢٥ـی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٧ سەرەڕای هۆشدارییە توندەکانی
وڵاتانی دەرەوە و زلهێز مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەو کاتەی هەرێمی کوردستان
ریفراندۆمی لە هەرێم و ناوچە کێشە لەسەرەکان ئەنجامدا.
پێش ریفراندۆمەکە، ئەمریکا و فەرانسا و بەریتانیا و
ئەڵمانیا و کەنەدا و روسیا و چین پاڵپشتی خۆیان بۆ عێراقێكی یەکگرتوو دووپاتکردەوە
و هۆشداری توندیان دایە مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەو کاتەی هەرێم لە ئەنجامنەدانی.