وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان دادەخەن و ئاوارەکان دەگەڕێننەوە سەر زێدی خۆیان.
رۆژی یەکشەممە، ئیڤان فایه‌ق جابرۆ، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق له میانی میوانداری لیژنه‌ی پلاندانانی ستراتیژی و خزمه‌تگوزاری فیدڕاڵی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگەیاند، گفتوگۆ له‌باره‌ی پلانه‌كانی داهاتوی وه‌زاره‌ت سه‌باره‌ت به ئاوارەکانی هەرێم و ئەو ئاوارانەی گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار
له هه‌رێمی كوردستان، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاماده‌یی ته‌واوه‌تی هه‌یه
بۆ داخستنی كه‌مپی ئاواره‌كان له هه‌رێم.
ئەوەشی خستەڕوو، بە پێی ئەو پلانەی هەیانە پڕۆسەی گەڕاندنەوەی خێزانە
ئاوارەکان بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە دەبێت و لە گەڕاندنەوەیان بۆ زێدی خۆیان
ئاسانکاری تەواویان بۆ دەکرێت.
بە پێی ئامارەکان، له‌ئێستادا زیاتر له ٣٥
هه‌زار خێزانی ئاواره له كه‌مپه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان دەژین، به‌تایبه‌ت
له‌كه‌مپه‌كانی باریكه له‌سنوری ناحیه‌ی عه‌ربه‌تی سەر بە پارێزگای سلێمانی و كه‌مپی دۆمیز له سنوری پارێزگای
دهۆك.