ئەرمەنەکانی قەرەباغ لە ترسی پاکتاوی نەژادیان بەرەو ئارمینیا هەڵدێن و حکومەتی ئەرمینیاش دەڵێت، "ئامادەین هەموویان لە خۆبگرین."
ڕۆژی یەکشەممە، ئاژانسی رۆیتەر لە راپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوەکرد، ١٢٠ هەزار ئەرمەنی کە دانیشتووی ناوچەی قەرەباغ بوون بەرەو ئەرمینیا بەڕێکەوتوون و دەیانەوێت هەرچی زووە خۆیان بگەیەننە ئەرمینیا.
ئەرمینییەکان بە ئاژانسەکەیان راگەیاندووە، نایانەوێت لەژێر دەسەڵاتی
ئایزەربایجاندا بژین و دەیانەوێت لە
ئەرمینیا بمێننەوە.
هاوکات سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا رایگەیاند، "پێشوازی لە هەموو ئەو خوشک و برایانەمان دەکەین کە لە قەرەباغەوە بەڕێکەوتوون و ئامادەین هەموویان لە
خۆبگرین".
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت رۆژی سێشەمەی
هەفتەی رابردوو، سوپای ئازەربایجان بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی ئەرمەنییەکان
کە بۆماوەی زیاتر لە سێ دەیە بوو حوکمی ناوچەکەیان دەکرد، جموجۆڵە سەربازییەکانی لە
ناوچەی قەرەباغ دەستیپێکردەوە.