PM:04:48:24/09/2023
11440 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگاری هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەوان جێبەجێکاری یاسان و یاسا هەرجۆرێک بێت جێبەجێی دەکەن. دەشڵێت، "چاوەڕێین لیژنەی یاسایی رای خۆی لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بخاتەڕوو".
رۆژی یەکشەممە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە بارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیەوە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی راگەیاند، ئەوان جێبەجێکاری یاسان و یاسا هەرچۆنێک بێت جێبەجێی دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕوان دەبن تاوەکو بزانن حکومەتی هەرێم و لیژنەی یاسایی بڕیاریان چی دەبێت لەو بارەیەوە.
دادگای باڵای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەکى نەوەى نوێ سەبارەت بە دواخستنى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان لە هەرێم و درێژکردنەوەى ماوەکەیان کۆبووە.
دادگا بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم و بەوپێیەش دەبێت ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە مووچەی پێنج ساڵیان بگەڕێننەوە.
رۆژى ٣٠ـی ئایاری ئەمساڵ دادگاى فیدراڵى لەسەر سکاڵایەکى نەوەى نوێ درێژکردنەوەى ماوەى پەرلەمانى کوردستانى هەڵوەشاندەوە.
هێرش قادر-هەولێر