PM:05:46:23/09/2023
89328 جار خوێندراوەتەوە
لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار دابەزی و ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و نرخەکەی بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ ٩٠٠ دینار لە بەهاکەی دابەزی.
ئەمڕۆ شەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا بەڵام و لە کاتی داخستنیشیدا نرخەکەی دابەزی.
ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، لیژنەی دارای پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەماوەی
سێ مانگی داهاتوودا نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە سەر نرخی فەرمی خۆی و بانکی ناوەندی لە
ئێستادا لە ٪٨٠ـی پێداویستیەکانی دارایی دابینکردووە .
لە کۆبونەوەی سودانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا برایان نیلسۆن یاریدەدەری وەزیری
گەنجینەی ئەمریکا، ئامادەیی گەنجینەی ئەمەریکای دەربری بۆ کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ
بانکی ناوەندی عێراق و هاوکاریکردنی لە بوارەکانی نەختینەی دارایی و حەواڵەی بانکی
بازرگانی عێراقی بۆ دەرەوەی وڵات.