سەردێڕ:

سەرکردەکانی رۆژئاوا ترسیان لە تێکچوونی پەیوەندیەکانی کەنەدا و هندستان هەیە

PM:08:54:21/09/2023

4600 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی بی بی سی جیهانی رایگەیاند، وڵاتانی ڕۆژئاوا نایانەوێت پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی کەنەدا و هندستان تێکبچێت و ئەمریکاش دەیەوێت هەرچی زووە پەیوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە ئاسایی بکاتەوە.


ئاژانسی هەواڵی بی بی سی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە ، سەبارەت بە ناکۆکییەکانی کەنەدا وهندستان وڵاتانی رۆژئاوا نایانەوێت گرژییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لەوە زیاتر بخایەنێت و کاریگەری لەسەر پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دروست بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژئاوا بە چاوێکی پڕبایەخەوە لە هندستان دەڕوانێت و لە گۆڕەپانی سیاسی رۆژهەڵاتدا ئەو وڵاتە بەوڵاتی یەکلاکەرەوە لە پرسە سیاسی و ئابووریەکانی جیهاندادەبینن .

ئەوەشی خستەڕوو، وڵاتانی رۆژئاوا بەتایبەت ئەمریکا هندستان وەک قەڵایەکی بەهێز لە نێوان خۆیان و چیندا دەبینن.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوای کوژرانی هەردیپ سینگ، چالاکوانێکی سیخەکان لە کەنەدا، پەیوەندییەکانی کەنەدا و هندستان گرژی تێکەوت و لە دوای ئەوەی جەستن ترودۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا هیندستانی بە کوشتنی ئەو چالاکوانە تۆمەتبارکرد و گرژییە دیبلۆماسییەکانی ئەو دوو وڵاتە گەیشتە لوتکە.














گەلەری