سەردێڕ:

بەرمیلێک نەوت لە سەروو ٩٢ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت

AM:08:04:21/09/2023

3216 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی پێنوێنی بۆرسەی جیهانی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٩٢ دۆلار و ٨٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو دابەزیوە.


رۆژی پێنجشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٩٠ دۆلار و ٢٨ سەنتە و هاوشێوەی نەوتی خاو نرخەکەی کەمیکردووە.

لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت گەیشتە سەروو ٩٥ دۆلار ئەوەش دوای ئەوە هات سعودیە و روسیا بڕیاریاندا تا سێ مانگی داهاتوو رۆژانە یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە.

لە چەند رۆژی رابردودا رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، جیهان دوچاری کەمی دابینکردنی پێویستی نەوت دەبێتەوە، چالاکی پاڵاوگەکانی نەوتی ئەمریکا لە زیادبوندان، ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازارە جیهانییەکاندا.













گەلەری