سەردێڕ:

یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا و بەریتانیا رایانگەیاند پارێزگاری لە سەقامگیری عێراق دەکەین

PM:05:27:20/09/2023

5344 جار خوێندراوەتەوە

یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا و ئەمریکا رایانگەیاند، نیگەرانی خۆیان لەسەر ئەو دەستدرێژییە بۆ سەر خاکی عێراق دەربڕی پاش بۆردومانەکەی فڕۆکە خانەی عەربەت، دوپاتیشی دەکەنەوە "پارێزگاریکردن لە یەکێتی خاکی عێراق یەکێکە لە کارە لەپێشینەکانی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا".


یەکێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاند، بە توندی ئیدانەی هێرشە ئاسمانییەکەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت دەکەین کە بە هۆیەوە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە و جەخت لەوەشدەکەنەوە پارێزگاریکردن لە یەکێتی خاکی عێراق یەکێکە لە کارە لەپێشینەکانی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا.

هاوکات باڵوێزی بەریتانیا لە بەغداد لە پێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، بە هەموو توانایەکمانەوە پاڵپشتی ئاسایشی عێراق دەکەین و هەوڵ بۆ باشترکردنی ئاسایشی ناوچەکە دەدەین.

باڵیۆزی ئەمریکاش لە بەغداد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، بە توندی ئیدانەی هێرشە ئاسمانییەکەی فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت دەکەین و پشتگیری خۆمان بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق دووپات دەکەینەوە و وتیشی، ئەمریکا هەوڵ بۆ سەقامگیری و ئاسایشی خاکی عێراق دەدات.

ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی ١٨ـی ئەیلول فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی لە لایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیاوە دووجار کرایە ئامانج و بۆردومانکرا کە بەهۆیەوە ١٠ کارمەندی دژەتیرۆر گیانیان لەدەستدا و ١٥کەسی دیکەش برینداربوون.













گەلەری